- Dec 8, 2024   |   فازڵ ئوسوڵیان
نووسینەوەی مێژوو بەپێی حەز و ئارەزوو چەند تێبینییەک لەسەر کتێبی مێژووی بزر و نەگێڕدراوەی کورد(بەشی سێیەم و کۆتایی)
ڕۆژی شەممە ١٨ی مەیی ٢٠٢٤ (٢٩ی گوڵانی ١٤٠٣) لە زانکۆی سۆربۆنی باکوور لە پاریس کۆڕێک بۆ دەستبەکاربوونی ماڵپەڕی هزریی «کۆمار» بەڕێوە چوو. ئەم دانیشتنە کە ژمارەیەک لە چالاکانی کورد بەشدارییان تێدا کردبوو، پێک هاتبوو لە پەنێلێک و مێزگردێک؛ لە پەنێلەکە کە لەژێر ناوی «دینامیکی سیاسەت و بەرەنگاری لە کوردستانی هاوچەرخدا» بەڕێوە چوو
من تلاش میکنم برای رمان سنوور بێسا (مرز بی مامن) حتیالمقدور از لنزهایی استفاده كنم كه متن در فرازهای پیدا و پنهان خود، دعوت به مخاطبه كرده است. البته اعتراف میكنم كه دست اثر از هیچ حیث خالی نیست، اما بهنظر میرسد كه سبك شناسی، تكنیكال و مضمونیك، مناظری هستند كه توجه پررنگتری میطلبند.
ئەم کتێبە کە نووسەرەکەی سۆران حەمەڕەشە لە ساڵی ٢٠٢٢ بڵاو بووەتەوە. ماوەیەک لە پاش دەرچوونی کتێبەکە لە لایەن چەند دۆست و هاوڕێیەکەوە پەیوەندیم پێوە کرا و بۆچوونی منیان سەبارەت بەم کتێبە پرسی. ئەو دەم لەبەر دوو هۆکار، یەکەم نەبوونی کات و دووهەم لەبەر ئەوەێ کە پێشتر کتێبی "کورد کێیە"ی نووسەرم خوێندبووەوە و ڕەخنەی جددیم لێ هەبوو، بۆیە ئارەزووی خوێندنی کتێبی "مێژووی بزر و نەگێڕدراوەی کورد" لام پەیدا نەبوو.
لەم دواساڵانەدا بەزۆری لەمەر ناسنامەی سومێر قسە و باس دەکرێ، بەڵام کەم وشە و کەم خەدەنگ هەیە کە هێندە دوورئەنگێو بێ کە بە دروستی ڕەمز و نیشانەکان بشکێنێ و گەوهەری ڕاستیەکان بپێکێ. بەدەر لە ڕوانگەی پرۆمتەئوس، دوو ڕوانگە هەن کە هەر دوو نادروستن: یەکەم ڕوانگەی ڕۆژاواییەکانە کە دەڵێ ناسنامەی سومێر هێشتا دیار نییە و ناشیەوێ کە ناسنامەی وان ڕوون بێتەوە، چون بەم جۆرە ڕاستیەکی هەرەسامناک دەردەکەوێ و سیمای درۆزنی شارستانی مۆدێرنی ڕۆژاوا ڕسوا دەبێ؛ دووهەم ڕوانگەش بیرێکی زڕەناسیۆناڵیستی بێمایەیە کە میدیۆم و هەڵقەکانی پێوەندی کونکرێت نابینێ و دەیەوێ بەشێوەی ئابستراکت لە ڕێگەی "کوردی سۆرانی"ـەوه کورد و سومێر پێکەوە پێوەند بدات!
«بواری توێژینەوەی کوردی» لە ئەکادیمیای ئینگلیسی هەتا دەیەی ڕابردوو خاوەن بۆشاییەکی مەزن لە ئاست بەشێکی گرینگی مێژووی هاوچەرخی کوردستانی ڕۆژهەڵاتدا بوو. واتە لە ماوەی نێوان دوای کۆتاییهاتنی کۆماری کوردستانەوە لە ساڵی ١٣٢٥ (١٩٤٧)دا هەتا شۆرشی ١٣٥٧ (١٩٧٩) لە دژی نیزامی پاشایەتی لە ئێران. هۆکاری ئەم بۆشاییە نەبوونی توێژەر نەبووە، بەڵکوو لەو تێگەیشتنە هەڵەیەوە سەرچاوەی دەگرت کە پێی وا بوو کوردستانی ئێران بەراورد بە پارچەکانی دیکەی کوردستان بە ڕادەیەکی کەمتر خاوەن بزووتنەوەی سیاسی و کۆمەڵایەتی و فەرهەنگی بووە.
لێکۆڵینەوە لەسەر ئەو نەتەوانەی وەک کورد و ئەمازیغی[2] و بەلووچ و... کە لە سەردەمی مۆدێرندا نەیانتوانیوە ببنە خاوەن سەروەریی تایبەت بە خۆیان، مێژوویەکی دوورودرێژی نییە و کاری زانستیی ئەوتۆی لەسەر بەرهەم نەهاتووە. بە گشتی، هاوشێوەیی و هەمچونیەکیی چارەنووسی ئەو نەتەوانە لەگەڵ ئەو جیاوازیانەی بە هۆی ململانێی هێزە جۆراوجۆرەکانەوە ڕوویان داوە و بارودۆخی جیاوازی بۆیان خولقاندووە، جێگەی توێژینەوەی تایبەتە
ڕووداو و گۆڕانکارییەکانی ئەم چەند ساڵەی دوایی لە هەموو کوردستان و بەتایبەت لە باشووردا، وەک لێکەوتەکانی ڕیفراندۆم، گواستنەوەی بارەگای حیزبەکانی ڕۆژهەڵات، داگیرکردنی هەندێ ناوچەی باشوور لە لایەن ئەرتەشی تورکیاوە و...، نیگەرانییەکی زۆری لە لای خەڵکی کوردستان، بەتایبەت لە لای خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، دروست کردووە. ئەگەرچی کۆمەڵگای ڕۆژهەڵات هەمیشە هەستیارییەکی تایبەتی بەرانبەر بە گۆڕانکارییە پۆزەتیڤ و نیگەتیڤەکانی باشوور هەبووە، بەڵام ئەم هەستیارییە لە دوای سەرهەڵدانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادییەوە ئاقارێکی بەبڕشتتری وەرگرتووە.
ناسیونالیسم مدرن کوردی از بدو تولد، دارای یک صورت¬بندی گفتمانی - ایدئولوژیک در حوزه جنسیت بود و با به قدرت رسیدن ناسیونالیستهای تحولخواه در «جمهوری کوردستان» تلاش برای بازتعریف روابط جنسیتی آغاز شد. اگرچه پیش ازاین، برخی روشنفکران کورد وضعیت نابسامان زن کورد را مورد انتقاد قرار داده بودند و خواستار تغییر وضعیت آنان شده بودند، اما تمامی انتقادات به شکل فردی و حاکی از نگرانیهای شخصی و دغدغههای روشنفکرانه بود.
بیگانگی وضعیتی جامعەشناختی است کە در یک فرآیند تاریخی اتفاق میافتد، سرگذشتی کە میتوان آن را با عطف بە نتایج و پیامدهایش بە عنوان یک تروما بازشناخت. ترومایی کە ریشە در موقعیت کورد در وضعیت مدرن و تاسیس دولت-ملتهای حاکم بر کوردستان دارد. بە عبارت دیگر، میتوان تاسیس و ایجاد دولت مدرن در این کشورها را همبستە با بیدولت شدن کورد تعریف و تحلیل کرد.